خۆپێشاندان لە دژی کۆماری ئێسڵامی ئێران

هاونیشتمانیان!

ماشێنی تیڕۆری کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کوشتن و لەنێوبردنی تێکۆشەرانی کوردی ڕۆژهەڵات لە باشووری کوردستان جارێکی دیکە وەگەڕکەوتۆتەوە. لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا، چەند کەس لە پێشمەرگە و چالاکانی کۆمەڵگای مەدەنیی و کوردە ئاوارەکانی دیکە کە لەبەر زەبروزەنگی کۆماری ئیسلامیی زێدی خۆیان بەجێهێشتووە، لە چەندین عەمەلیاتی تیرۆریستییدا، لە باشووری کوردستان تیرۆر یا بریندار و بێسەروشوێن کراون.

ئەو کردەوە تێڕۆریستییانە جارێکی دیکە ئەو شەپۆلی کوشت و کوشتار و تیرۆر و تۆقاندنەمان وەبیر دەخاتەوە، کە دەزگا ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیی لە ساڵەکانی دەیەی ۹۰ زایینیی،لە باشووری کوردستان بە دژی تێکۆشەرانی سیاسیی و کوردە ئاوارەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان لەو مەڵبەندەدا بەبەرچاوی کاربەدەستانی حکوومەتەوە ئەنجامیان دەدا. بیروڕای گشتیی ئاگادارە کە ئەودەم بە سەدان کادر و پێشمەرگە و ئەندامی هێزە سیاسییەکانی کوردستان شەهید بوون و بوونە قوربانیی پیلانە ڕەشەکانی دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕژیم و بێدەنگیی بیروڕای گشتیی.
بۆ ئەوەی پێش بە دووبارەبوونەوە ئەو کارەساتە بگرین، پێویستە لە دەرەوە و لە ژوورەوە دەنگی ڕەخنە و ئێعترازی خۆمان بەرز کەینەوە و، کوشتار و تیڕۆری تێکۆشەرانی کوردی ڕۆژهەلات لە باشوور لەقاو دەین. بیروڕای گشتیی خەڵکی کوردستان بۆ فشارخستنە سەر کاربەدەستانی حكوومەتی هەرێم و ناوەندە بڕیاردەرەکان بخەینە ژێر فشار.

بۆ ئەو مەبەستە ئێمە هەموو حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگەوازتان لێ دەکەین کە ڕوژی شەممە ٢٤ی مانگی مارس، بۆ بەشداریی لە خۆپێشاندانێکی هێمنانە و ناڕەزایەتییدەربڕینێکی بەریندا، کە لە سەعات ۱۳:۰۰ تا ١٣:٣٠ لە ئیستگەی شەمەندەفەری شاری ئۆسلۆ و بۆ بەردەم دەرگای پاڕلەمانی نۆروێژ، پێکدێ، بەشداریی بکەن.
بەجێیە هەموو توانای خۆمان لە دەرەوە بخەینەکار تا پێش بەوە بگرین جارێکی دی کۆماری ئیسلامیی باشووری کوردستان بکاتە قەتڵگای تێکۆشەرانی کوردی موخالیفی خۆی. ئەوە ئەرکێکی نیشتیمانیی و ئەخلاقیی و ئینسانییە و پێویستە لەسەرمان لەو حەرەکەتە ئیعتیڕازییە گشتییەدا بەشدار بین.

شوێن و کاتی خۆپێشاندان:
بەردەم ئیستگەی شەفەندەفەری ئۆسلۆ
١٣:٠٠ تا ١٤:٣٠

ناوی حیزب و ڕێکخراوەکان:
– کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێڕان
– حیزبی دێموکراتی کوردستان
– پارتی ئازادیی کوردستان
– حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
– سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
– کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
– ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان
– پارتی سەربەستیی کوردستان
– یاری کورد
– ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان