راپۆرتی کۆنفرانسی کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆڕوێژ

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی۱۲/٥/۲٠۱۸ی زایینی کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە نۆڕوێژ بەم شێوە کۆنفرانسی خۆی بەڕێوە برد؛
سەرەتا سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان

ـ کردنەوەی کۆنفرانس بە چەند وتەی هاوڕێی کەم ئەندام سەیید موحەممەد مؤمین پوور
ـ وەرگرتنی دەنگی مەشروع بۆ کۆنفرانس
ـ خوێندنەوەی راپۆرتی گشتی لە لایەن بەڕێز و تێکۆشەر کاک ئیبراهیم لاجانی بەرپرسی کۆمیتەی پێشوو
ـ پەسند کردنی راپۆرتی ناوبراو بە کۆی دەنگ لە لایەن ئامادەبووانەوە
ـ چەند وتەیەک لە لایەن بەرپرسی تەشکیلاتی دەرەوەی وڵات کاک مەنسوور عەزیزی
ـ لە بڕگەیەکی دیکەی کۆنفرانسدا وڵامی رەخنەو پێشنیارەکانی بەشدارانی ئەو کۆنفرانسە لە لایەن بەرپرسانی پێوەندیدار درایەوە

پاش چەند روون کردنەوەیەک لە لایەن سەیید ئەنوەر ئازەری لە سەر بەشی ماڵی، بەرێز کاک ئازاد عەزیزی ـ بەرپرسی بەشی ماڵی دەرەوەی وڵات ـ چەند وتەیەکی پێکێش کرد

لە بڕگەی کۆتایی کۆنفرانسەکەدا لە ڕێگای هەڵبژاردنێکی ئازاد و دێموکراتیک هەشت کەس وەک ئەندامی ئەسلی کۆمیتە و دوو کەس وەک جێگر دیاری کران. بەمجۆرە کۆنفرانسەکە پاش چەند کاتژمێر کاری بەردەوام کۆتایی پێهات
دەگەڵ ڕێزی

کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ـ نۆڕوێژ

١٣/٥/٢٠١٨

وێنە