ڕاپۆرتی کاروچالاکی کۆمیته‌ی وڵات

ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی ٢٣ / ٦ / ٢٠١٨ی زایینی هیوا ئه‌حمه‌دی ـ به‌رپرسی ته‌شکیلاتی کۆمیته‌ی گشتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران له نۆڕوێژـ له درێژه‌ی گشته ته‌شکیلاتیه‌کاند ، سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری مۆڵده‌ی کرد و له نیزیکه‌وه له‌گه‌ڵ به‌شێکی به‌رچاو له ئه‌ندامانی حیزب له‌و ناوچه‌یه کۆبوونه‌وه. به‌شێکی تر که به‌هۆی دووری رێگا و نه‌بوون یا که‌م‌بوونی ئیمکانی هاتووچۆ له ڕۆژه‌کانی پشوودا و هه‌ر وه‌ها سه‌رقاڵ بوون به‌کار، نه‌یانتوانی له‌و کۆبوونه‌وه‌دابه‌شدار بن، له ڕێگای پێوه‌ندی تووند و تۆڵه‌وه ئاماده‌گی خۆیان بۆ ئه‌نجامی هه‌ر چه‌شنه ئه‌رک و کاری حیزبی ده‌ربڕی و هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ کۆبوونه‌وه‌که خواست.

سه‌‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که به ڕاگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ ڕێز گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێکرد.

پاشان هیوا ئه‌حمه‌دی باسێکی سیاسی و ته‌شکیلاتی له سه‌ر دوایین رووداوه‌کانی ئێران و ناوچه پێشکێشی به‌شداراربوون کرد. هه‌ر‌وه‌ها ناوبراو به ته‌سه‌لی باسی له ئاڵوگۆڕه‌کانی دوای گۆنگره‌ی شازده و چۆنیه‌تی ئه‌رک و کاری رێکخراوه‌یی و ته‌شکیلاتی له کوردستان به‌گشتی و له نۆڕوێژ به‌تایبه‌تی کرد و سرنجی به‌شداربووانی بۆ لای کۆمه‌ڵێک باس و بابه‌ت ڕاکێشا.

 ئه‌وجار هه‌ریه‌ک له ئاماده‌بواوان وێڕای ده‌بربڕینی هه‌ستی خۆشحاڵی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه‌، به ره‌خنه‌، بۆچوون و پێشنیار به‌شداری چالاکانه‌یان له باسه‌که‌دا کرد و کۆمه‌ڵێک باس و بابه‌تی گرینگیان ورووژاند که  به پێی توانا و ئیمکان وڵامی پێویست به به‌شێک له پرسیاره‌کانیان ‌درایه‌وه. 

ئه‌وجار هاوڕیێانی به‌شدار به تێگڕای ده‌نگ خوازیاری پێکهێنانی کۆمیته ناوچه‌ی خۆیان واته کۆمیته ناوچه‌ی مۆڵده بوون که پێشتر سه‌ربه کۆمیته ناوچه‌ی ترۆندهایم بوون. 

له ئاکامدا له هه‌ڵبژاردنێکی ته‌واو ئازاد و دێموکڕاتیک، سێ ئه‌ندامی ئه‌سلی کۆمیته و ئه‌ندامێکی جێگر به‌ده‌نگی نهێنی به‌شداران هه‌ڵبژێردران و پاش دابه‌ش کردنی پۆسته‌کان هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌دا، کۆمیته‌ ناوچه‌ی مۆڵده بۆ یه‌که‌م‌جار پێکهات و بڕیاریان دا له هیچ چه‌شنه کارو تێکۆشانی حیزبی و سیاسی سڵ نه‌که‌ن و به‌ڵێنی کۆمیته‌یه‌کی کارا و چالاک  به خه‌ڵکی ناوچه‌که بده‌ن. 

به‌شی ته‌شکیلات به نوێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی گشتی حدکا له نۆڕوێژ سپاسی حزووری چالاکانه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌کا و ئاماده‌گی خۆی بۆ هه‌رچه‌شنه هاوکاری و پشتیوانی له کار و تێکۆشانی ئه‌و هاوڕێیانه و باقی کۆمیته‌کانی حیزب ده‌رده‌بڕێ و ده‌ستی ماندوویی‌نه‌ناسانه‌یان ده‌کوشێ. 

سپاسی تایبه‌تی برای به‌ڕێزمان کاک شه‌‌‌ریف پیری و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان ده‌که‌ین که له‌و بواره‌دا زه‌حمه‌تێکی زۆریان کێشا و ئه‌و چه‌ند ڕۆژه ماڵ و ژیانیان له خزمه‌ت ته‌شکیلاتی حیزب نابوو.

ده‌گه‌ڵ ڕێزی

به‌شی ته‌شکیلاتی کۆمیته‌ی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له نۆڕوێژ

هیوا ئه‌حمه‌دی

٢٤ / ٦ / ٢٠١٨