٢٥ی گه‌لاوێژ، حه‌فتا و سێهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی خه‌بات و تێکۆشانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٥ی گه‌لاوێژ، حه‌فتا و سێهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی خه‌بات و تێکۆشانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له پێناو وه‌دیهێنانی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی گه‌لی کورد پیرۆز بێت. کۆمیته‌ی گشتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و رێکخراوه‌کانی لاوان، ژنان و کۆمه‌ڵه‌ کولتوورییه کوردییه‌کان له وڵاتی نۆروێژ بۆ ڕێز گرتن له خه‌بات و تێکۆشانی ٧٣ ساڵه‌ی حیزبه‌که‌مان و یادی ٢٥ی گه‌ڵاوێژ ـ ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ شه‌و ئاهه‌نگێک له شاری LØRENSKOG به به‌شداری هونه‌رمه‌ندان: ناسه‌ر ره‌زازه, رزگار خۆشناو ,شێرکۆ مه‌ریوانی ,عیسمه‌ت عه‌ره‌بزاده و دیار که‌ریم به‌ڕێوه‌‌ ده‌به‌ن. 

رێکه‌وت: ١١.٠٨.٢٠١٨

کات: ٦ی ئێوارە بۆ ١٢ی شەو

نرخی بلیت: ١٢ بۆ ١٦ ساڵ ١٠٠ کڕۆن  ،  گه‌وره ساڵ ٢٠٠ کرۆن 

به‌شداریتان پشتیوانی کردن له خه‌باتی شاخ و شاره هه‌موولایه‌کتان به‌خێر بێن. کۆمیته‌ی گشتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران له نۆڕوێژ