ڕاپۆرتی بەرێوە چوونی جێژنی ۲٥ی گەلاوێژ ٧٣هەمین ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ

ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ۱۱/۸/۲۰۱۸ لە لوێرنشکوگ لە ڕێوڕەسمێکی جەماوەریدا و بە گوڕوتینێکی پڕ لە حەماسەتەوە ۲٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن کۆمیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ و بە هاوکاری ڕێکخراوەکانی ژنان، لاوان و کۆمەڵەی

کلتوری بە ڕێوەچوو.
شێوازی ڕێوەڕسمەکە بەم شێوەی خوارەوە بوو :

۱- کردنەوەی ڕێوڕەسمەکە و بەخێرهاتنی بەشداربووان لە لایەن پێشکەشکار مەهناز پاڵانی .
سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب لە لایەن گروپی سروودەوەو پاشان خولەکێک بێدەنگی ڕاگەیاندرا بۆ گیانی پاکی شەهیدانی گەلەکەمان.

۲- پەیامی کۆمیتە گشتی حیزبی دێموکراتی کوردسانی ئێران لە لایەن سەرپەرستی کۆمیتە شەهلا یارحوسەینی خوێنرایەوە.
سروودی بژی دێموکرات لە لایەن هوونەرمەند شێرکۆ مەریوانی
پەیامی ڕێکخراوەکانی، ژنان، لاوان، کۆمەڵەی کلتوری، لە لایەن دەریا قادر.

۳- داگیرسانی ۷۳ مۆم بۆ بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی ۲٥ی گەلاوێژ ۷۳هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن کۆمەڵێک ژن و پیاو کە هەموویان ئەندامی دێرینی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوون و لە نێویشیاندا خێزان و بنەمەڵەی شەهیدان.

٤- پەیام و بروسکەی پیرۆزبایی هێزە کوردستانیەکان کە بریتی بون لە :
پیامی پیرۆزبای کۆمیتەی هاوکاری هیزە کوردستانیەکان .
پەیامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان .
پەیامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران.
پەیامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
بروسکەی کومەڵەی شورشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
بروسکەی پارتی دیموکراتی کوردستان
بروسکەی پارتی ئازادی کوردسان
برسکەی پیرۆزبایی نوێنەرایەتی کۆمەڵە-ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمینیتسی ئێران- نۆروێژ.
کارت و چەپکە گوڵی پیرۆزبایی لە لایەن ئەو حیزب و ڕێکخراوانە کە له سەرەوە ناومان هێنان پێشکەش کرا.

٥- هونەرمەندانی گۆرانی و موزیسیان٫ ناسر ڕەزازی ، ڕزگار خۆشناو، شێرکۆ مەریوانی، عسمەت عەرەبزادە و سیدار کۆبانی، ئاهەنگەکەیان بۆ ڕازاندینەوەو بەشداربوانی ڕێوڕەسمەکە لە ئاپۆڕاو سۆزی کوردانەوەو لە کەش و هەوایەکی ئارامدا تا کاتژمێر ۰۰ :۱۲ی شەو درێژەیان بە ڕێوڕەسمەکەدا.
کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران- نۆروێژ.

۱۲/۸/۲۰۱٨