خۆپێشاندان له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئۆسلۆ

ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێکه‌وتی ١٠/ ٩ / ٢٠١٨ ی زایینی به‌ مه‌به‌ستی ئیدانه‌ کردنی موشه‌کبارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر بنکه‌کانی حیزبی دێموکڕات له کۆیه و شه‌هید و بریندار کردنی کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانی رێبه‌ری ، کادر و پێشمـه‌رگه و ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی مه‌ده‌نی، و هه‌روه‌ها هاوکات له سێداره‌دانی ‌ڕامین حوسێن په‌ناهی، لوقمان و زانیار مرادی له ناوخۆی وڵات، له لایه‌ن ناوه‌ندی هاوکاری حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران به به‌شداری خه‌ڵکێکی به‌رچاو له کوردانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته، خۆپێشاندانێک له به‌ده‌م سه‌فاره‌تی ئێران له ئۆسلۆ به‌شێوه‌ی خواره‌وه به‌ڕێوه‌چوو. 

ـ به‌خێرهاتنی به‌شداربووان له لایه‌ن سمکۆ بێکه‌س وه‌ک وێژه‌ری به‌رنامه‌که

ـ سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب له لایه‌ن شێرکۆ مه‌ریوانی و خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ ڕێز گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدان به‌تایبه‌ت شه‌هیدانی کۆیه و شه‌هیدانی تازه له سێداره‌ دراو

ـ په‌یامی هاوبه‌شێ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌‌کانی به‌شدار به زمانه‌کانی ؛

کوردی له لایه‌ن مه‌نسوور سۆفی‌زاده

نۆڕوێژی له لایه‌ن چالاك قادری

فارسی له لایه‌ن سۆزان ئه‌حمه‌دی

ـ په‌یامی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کۆمه‌ڵه له لایه‌ن خوشکه ئێران و  په‌یامی ئه‌نه‌که‌سه 

ـ په‌یامی ئێرلینگ فۆڵکڤورد ئه‌ندامی پارتی چه‌پی سۆسیالیستی نۆڕوێژ وه‌ک پشتیوانیی له جووڵانه‌وه‌ی کورد و ئیدانه‌ کردنی ئه‌و کاره‌ساته

ـ په‌یامی پارتی دێموکڕاتیکی سوریه له لایه‌ن مه‌حموود بیرۆ

ـ سرودی خوایه وه‌ته‌ن ئاواکه‌ی له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند مووسا مه‌ریوانی

ـ و هه‌روه‌ها  له کۆتاییدا هاوڕێ ساکی په‌یامێکی به فارسی پێشکێش کرد

چێگای ئاماژه‌یه که له ناوئاخنی په‌یامه‌کاندا درووشمی تایبه‌ت به زمانه‌کانی کوردی، فارسی و نۆڕوێژی له لایه‌ن سمکۆ بێکه‌س و به‌شداران ده‌گووترایه‌وه

خۆپێشاندانه‌که کاتژمێر دووی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌ستی پێکرد و پاش یه‌ک کاتژمێر کۆتایی پێهات.

ناوه‌ندی هاوکاری حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران 

١٠ / ٩ / ٢٠١٨