هاوخه‌می حیزبه‌کانی باکووری کوردستان له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکرات و مه‌حکوم کردنی کرده‌وه‌کانی ئێران دژ به حیزب و خه‌لكی کوردستانی رۆژهه‌ڵات.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ١١/٩/٢٠١٨،پارتی ئازادی باكوور و پارتی سۆسیالیستی باكوور له‌ شاری ئیستا‌نبول، بۆ ڕیز لێنان و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ حیزبی دیمۆكڕات سەبارەت بە موشەکبارانی سەر نکەکانی حیزبی دێموکڕات و لە سێدارەدانی زیندانییە سیاسیە کوردەکان کۆڕێکی ماتەمینیان پێکهێنا. بەم بۆنەوە بەرێز ساڵح وه‌لی زاده‌ بە نوێنەرایەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران کە بۆ ئەو یادە بە فەڕمی بانگهێشت کرابوو، لەو رێورەسمە بەشداری کرد. ڕیۆڕه‌سمه‌كه‌ له‌ كاتژمێری ٢و٣٠ خولەکی پاش نیوەرۆ‌ ده‌ستی پێکرد و کاتژمێر ٤ و ۳٠ خولەک کۆتایی پێهات
شایانی باسە کە کاناڵی تەلەفزیۆنی کوردی روداو، کوردستان ۲٤ و  کوردستان تی ڤی رووماڵی هەواڵی  ئەم مەراسمەیان کرد و چەندین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ نوێنەران و کەسایەتییەکان ئەنجام دا.