دانیشتن و چاوپێکه‌وتن
رۆژی پێنچ شه‌ممه رێکه‌وتی ٤ی ١٠ی ٢٠١٨ هاورێی به‌ڕێز و تێکۆشه‌ر کاک مسته‌فا هیجری لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له دانیشتن و چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ چه‌ندین که‌س له ئه‌ندامان و دۆستانی حیزب پێکهێنا.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن هاورێیان خۆشکه شه‌هلا یار و کاک هیوا ئه‌حمه‌دی به‌خێرهێنانی به‌رێز کاک مسته‌فا و ئاماده‌بووان کرا.
دوای به‌خێرهێنانی هاورێیان، به‌ڕێز کاک مسته‌فا باسی له دواین گۆرانکاریه‌کانی حیزب دوای کۆنگری ی١٦ کرد.
دوای باسه‌که‌ی به‌ڕێزیان ،به‌شداران راوبۆچوونی خۆیان له سه‌ر بریاره‌کانی کۆنگره باس کرد.
هه‌رله هه‌مان شوێن ،داوتر به‌ڕێزیان کۆبوونه‌وه‌یکی کورتی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی کومیته‌ی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له نۆروێژ هه‌بوو ،که کۆمه‌لێک باس و بابه‌تی رێکخستن و حیزبی ئاڵۆگۆر کرا.
کۆمیته‌ی گشتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران له نۆڕوێژ
٧ / ١٠ / ٢٠١٨