کۆنفڕانسی کۆمیتە ناوچه‌ی ترۆندهایم 

رۆژی شەممە رێکەوتی١٣ی ئۆکتوبه‌ری ٢٠١٨ی زایینی کۆمیته ناوچه‌ی ترۆندهایم بە سه‌رپه‌رستی بەڕێزان  شه‌هلا یار ـــ سەرپەرستی کۆمیته ـــ و هیوا ئەحمەدی ــــ بەرپرسی تەشکیلاتی کۆمیته‌ی گشتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران له نۆڕوێژ  هەروەها بە بەشداری زۆربه‌ی ئەندامانی حیزب لەو ناوچەیه کۆنفڕانسی نائاسایی خۆی به‌ڕێوه‌ برد.
سەرەتای کۆنفڕانسەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕیزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر هه‌ریه‌ک له بەڕێزان کامران تەیمووری بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە ترۆندهایم و کاک موحه‌ممه‌د شادمانفه‌ر به‌رپرسی ته‌رمیمی کۆمیته‌که، راپۆرتی کۆمیته ناوچه‌یان لەسەر کار وچالاکییه‌کانی ئه‌و کۆمیته‌یه و دۆخی رابردووی ناوچه‌که پێشکێشی به‌شدارانی کۆنفڕانسه‌که کرد .
 لە بڕگەی دووهەمدا،  هەریەک لە بەڕێزان شەهلا یار و هیوا ئه‌حمه‌دی پاش باسێکی سیاسی و ته‌شکیلاتی، لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی کۆمیتە،  بڕیار و ڕاسپاردە‌کانی ته‌شکیلاتی و حیزبی و هه‌روه‌ها زانیاری له‌سه‌ر سیستم و ساختاری نوێی حیزب بۆ به‌شداران دوان.
بڕگەیەکی دیکەی کۆنفڕانس بۆ پرسیار، ڕەخنە و تێبینی ئەندامانی کۆنفڕانس تەرخان کرا کە بە هۆی کەمی کات و پێویستیی چۆڵکردنی شوێنه‌که، بە بڕیاری کۆنفڕانس وڵامی پرسیار و ڕەخنەکان بۆ کۆبوونەوەکانی داهاتووی کۆمیتەی نوێ دواخرا.
لە دوایین بڕگەی کۆنفڕانسه‌که‌دا، به هه‌ڵبژاردنێکی دێموکراتیک و به پێی ساختاری کۆنی ته‌شکیلاتی، پێنج کەس بۆ ئه‌ندامی کۆمیته ناوچه هه‌ڵبژێردران  کە سێ کەس وەک ئەندامی ئه‌سلی  و دوو کەس وەک جێگری کۆمیته، دەنگی متمانەی به‌شدارانیان  وه‌ده‌ست هێنا.
ده‌گه‌ڵ ڕێزی کۆمیته ناوچه‌ی حدکا ــــ ترۆندهایم