کۆبوونەوەی تەشکیلاتی لە هاوگوسۆن
لەدرێژەی کاروچالاکییەکانی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە نۆڕوێژ ، هەیئەتێکی کۆمیتەی وڵات کە بریتی بوون لە هیوا ئەحمەدی و قادر رەسووڵی، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱٠ / ۱۱ / ۲٠۱۸ سەردانی کۆمیتە ناوچەی هاوگوسۆند،یان کرد و لە نزیکەوە دەگەڵ بەشێکی زۆر لە ئەندامانی ناوچەکە کۆبوونەوە.
سەرەتای کۆبوونهوهکه کاک سەعدی قادری ـ بەرپرسی کۆمیتە ناوچەی هاوگوسۆندـ پاش پاراستنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان و بەخێرهێنانی وەڤدی کۆمیتەی وڵات، کورتەیەک لە کار و چالاکییەکانی حیزبی و تەشکیلاتی لهو ناوچهیه بۆ کۆبوونەوەکە باس کرد. ئەوجار هەریەک لە بەڕێزان هیوا ئەحمەدی و قادر رەسووڵی پاش خستنە رووی چەند بابەتێکی سیاسی و تەشکیلاتی، گوێیان لە را و بۆچوون، رەخنە و پێشنیاری بەشداربووان گرت و دواتر بە پێی توانا و پێویست لە لایەن شاندی کۆمیتەوە وڵامی پێویست به پرسیارهکان درایهوه.
شایانی باسە هەر لەو گەشتە تەشکیلاتییەدا، هەیئەتی ناوبراو لە سەردانێکدا بۆ ماڵی هاوڕێی تێکۆشەر کاک خدر ئەڵماس، هەم بەخێرهاتن و هەم بەهۆی مەرگی هاوکاتی باوک و خوشکێکی کاک خدر ، سەرەخۆشیان لەو بنەماڵەیە کرد کە بووه هۆی خۆشحاڵی ئهو بنهماڵهیه و پێشوازی گهرمی بهڕێزیان له شاندی کۆمیتهی وڵات.
شایانی باسە کە تەشکیلاتی کۆمیتەی گشتیی حدکا لە نۆڕوێژ، وێڕای سپاس و پێزانین لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لەو دەڤەرە، بەتایبەت سپاس لە بنەماڵەی کاک عوسمان عەلیزادە کە ئەو چەند ڕۆژە زەحمەتێکی زۆریان بۆ شاندی کۆمیتەی وڵات کێشا و کۆبوونەوەکەش هەر لە ماڵی ئەوان بەڕێوە چوو، هیواخوازە کە کۆمیتە ناوچە و سەرجەم ئەندامانی ناوچەکە سوورتر لە جاران درێژە بە کار و چالاکییەکانی خۆیان بدەن و هاوکات باقی رێکخراوە سینفییەکان لەو ناوچەیە چالاک و کارا بکەنەوە.
دەگەڵ ڕێزی
تەشکیلاتی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە نوڕوێژ
۱۲ / ۱۱ / ۲٠۱۸