کۆبوونەوەی تەشکیلاتی لە ناوچه‌ی ئۆستفۆڵد

لەدرێژەی کاروچالاکییەکانی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە نۆڕوێژ ، هەیئەتێکی کۆمیتەی وڵات کە بریتی بوون لە هیوا ئەحمەدی و قادر عه‌زیزبێگی، ( ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی وڵات ) ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٧ / ١١ / ٢٠١٨ سەردانی کۆمیتە ناوچەی ئۆستفۆڵدیان کرد و لە نزیکەوە دەگەڵ بەشێکی زۆر لە ئەندامانی ناوچەکە کۆبوونەوە.
سەرەتا‌ی کۆبوونه‌وه‌که که له لایه‌ن کاک حه‌سه‌ن عه‌لی‌پوورـ بەشی ته‌شکیلاتی کۆمیتە ناوچەی ئۆستفۆڵد ـ به‌ڕێوه‌ چوو، به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب و پاراستنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان ده‌ستی پێکرد.
پاشان کاک حه‌سه‌ن ئاهه‌نگه‌ری ـ ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆمیته ناوچه‌ی ئۆستفۆڵد ـ کورتەیەک لە کار و چالاکییەکانی حیزبی و تەشکیلاتی له‌و ناوچه‌یه بۆ کۆبوونەوەکە باس کرد.
ئەوجار هیوا ئەحمەدی سرنجی به‌شداربووانی بۆ باسێکی سیاسی و تەشکیلاتی ڕاکێشا و پاش ته‌واوبوونی باسه‌که و پشوویه‌کی چه‌ند خوله‌کی، ئاماده‌بووان به ده‌ربڕینی را و بۆچوون، رەخنە و پێشنیاری خۆیان کۆبوونه‌وه‌که‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر کرد.
دواتر بە پێی توانا و پێویست لە لایەن شاندی کۆمیتەی وڵات هیوا ئه‌حمه‌دی و قادر عه‌زیزبێگی، وڵامی پێویست به به‌شێک له پرسیاره‌کان درایه‌وه و به‌شێکی دیکه‌ش که رووی له رێبه‌رایه‌تی حیزب و ته‌شکیلاتی ده‌ره‌وه بوو، به ئه‌مانه‌ته‌وه و له ڕێگای ئۆرگانییه‌وه به شوێنی پێوه‌ندیدار ده‌گه‌یه‌ندرێت.
شایانی باسە کە هه‌یئه‌تی کۆمیتەی گشتیی حدکا لە نۆڕوێژ، وێڕای ده‌بڕینی سپاس و پێزانین لە کۆمیته ناوچه‌ی ئۆستفۆڵد و سه‌رجه‌م ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لەو دەڤەرە که چالاکانه به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که بوون، هیوای خوازست کە کۆمیتە ناوچە و سەرجەم ئەندامانی ناوچەکە سوورتر لە جاران درێژە بە کار و چالاکییەکانی خۆیان بدەن و هاوکات باقی رێکخراوە سینفییەکان لەو ناوچەیە چالاک و کارا بکەنەوە.

دەگەڵ ڕێزی
تەشکیلاتی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە نوڕوێژ
١٧ / ١١ / ٢٠١٨