ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بەداخەوە ئەحمەد رەزایی خەلکی شاری بانە، باوکی شەهید موحەممەد رەزایی و کاک جەمال رەزایی ـ پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی حیزب ـ و هەروەها خالی شەهید رەسوول مەمەندی و مامی شەهیدی ونبوو ئەسعەد رەزایی ، شەوی یەکشەممە لە رێکەوتی ٢٦ ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی ( ١٧/ ١١/ ٢٠١٨ بە هۆی نەخۆشی لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد
ئێمە وەک کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە نۆڕوێژ، وێڕای بەداخ بوونی خۆمان لەو رووداوە، سەرەخۆشی لە هاوڕێی بەڕێزمان کاک جەماڵ رەزایی و سەرجەم کەسوکاری ناوبراو دەکەین. و هیواخوازین خوا سەبووری بە کاک جەماڵ و بنەماڵەی بەڕێزیان بدا و روحی کۆچکردووش بە بەهەشت شاد بکات
پرسە و سەرەخۆشی لە ماڵی کاک جەماڵ رەزایی لە سارپسبۆرگ
بەرێوە دەچێ
شوێن
Vesterheimveien 9, 1712 Grålum
کات: رۆژانی یەکشەممە تا چوار شەممە، پاش کاتژمێر ٤ی ئێوارێ
تەلەفۆن:
401 42 972
کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ
۱۸ / ۱۱ / ۲٠۱۸