چالاکی تەشکیلاتی

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۲٥ / ۱۱ / ۲٠۱۸ی زایینی شانەی هۆنەفووس بە بەشداری هیوا ئەحمەدی و قادر رەسووڵی ـ بەشی تەشکیلاتی کۆمیتەی وڵات ـ کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتیان بە ئامادە بوونی سەرجەم ئەندامانی ئەو ناوچەیە بۆ ئەندامانی ناوچەکە پێکهێنا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب لە لایەن چەند لاوی خوێن گەرم و چاوگەشی یەکێتی لاوانی ناوچەکە و پاراستنی خولەکێک بێ دەنگی دەستی پێکرد.
پاشان لە لایەن بەرپرسی شانەی هۆنەفووس سەیید سەعید ئازەری، کورتەیەک لە کاروچالاکییەکانی ناوچەکە هاتەبەرباس.
ئەوجار نوێنەرانی کۆمیتەی وڵات تیشکیان خستە سەر چەند باس و بابەتی پێوەندیدار بە دۆخی ئێستای تەشکیلاتی و پاشان وڵامی پرسیاری ئامادەبووانیان دایەوە کە بە رەخنە، پێشنیار و پرسیارەکانیان چالاکانە بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.
شایانی باسە کە شانەی هۆنەفووس زۆر چالاکیان هەبووە و یەکەم ناوچە بوونە کە بەردەوام راپۆرتی کاروتێکۆشانی تەشکیلاتی و حیزبی خۆیان داوەتەوە کۆمیتەی وڵات و پێوەندی پتەویان دەگەڵ تەشکیلاتی کۆمیتەی وڵات پاراستووە.
دەگەڵ رێزی
کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە نۆڕوێژ
بەشی تەشکیلات