ئاگاداری پرسه و سه‌ره‌خۆشی

به‌داخه‌وه ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی ٨ / ١٢ / ٢٠١٨ کاک ئه‌حمه‌د مێهریار ئه‌ندامی له‌مێژینه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کودستانی ئێران و باوکی کاک ئارام مێهریارـ ئه‌ندامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ـ په‌ریزاد مێهریار،  خه‌زووری کاک شوڕش ، برای کاک ئه‌بووبه‌کر قه‌دیکوورد و شه‌هید ره‌حمانه چکۆڵه، به هۆی نه‌خۆشی له شاری پیراشار کۆچی دوایی کرد. 

ناوبراو له سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران و ئاشکرا بوونه‌وه‌ی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی حیزبه‌که‌مان، تێکه‌ڵاوی شۆڕش بووه و پاشان وه‌ک ئه‌ندامی نهێنی له ته‌شکیلاتی نهێنی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێراندا،  درێژه‌ی به خه‌‌بات وتێکۆشان داوه. 

به‌و بۆنه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین که پرسه‌ی ناوبراو، رۆژی دووشه‌ممه ١٠ / ١٢ / ٢٠١٨ له کاتژمێر

  ( پێنجی ئێوارێ بۆ نۆی شه‌و)21.00 – 17.00 

له لوکاڵی قازی به‌ڕێوه‌ ده‌چێ. به‌شداریتان مایه‌ی که‌م بوونه‌وه‌ی خه‌مه‌کان و نیشانه‌ی ڕێز و وه‌فاداریتانه. 

ژماره‌ی پێوه‌ندی 

92825394

90147886 

به‌م بۆنه‌وه کۆمیته‌ی گشتی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران سه‌ره‌خۆشی له کاک ئارام مێهریار، کاک ئه‌بووبه‌کر، خوشکه په‌ریزاد و سه‌رجه‌م که‌سووکاری کۆچکردوو ده‌کات و خۆی به‌ هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانێ

روحی ناوبراو به به‌‌هه‌شت شاد و یادی به‌رز و به‌ڕێز بێت.