کۆبوونەوەی تەشکیلاتی ناوچەی ئۆسلۆ

رۆژی شەممە ڕێکەوتی ۸ / ۱۲ / ۲٠۱۸ کۆمیتە ناوچەی ئۆسلۆ بە بەشداری هیوا ئەحمەدی و قادر عەزیزبێگی (ئەندامانی کۆمیتەی وڵات) کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتیان بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی ناوچەکە بەڕێوە برد.

دەسپێکی بەرنامەکە بە پاراستنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان ، بەتایبەت تازەترین ئەندامی کۆچکردووی حیزبەکەمان مام ئەنوەر سولتانپەنا ، بەرپرسی کۆمیتە ناوچەی ئۆسلۆ بەرێز و تێکۆشەر کاک عەباس نامی چەند لێدوانێکی دا سەبارەت بە دۆخی کۆمیتە ناوچە و سەرجەم رێکخراوە سینفییەکان لەو ناوچەیەدا ده ستی پێ کرد و لە بەشێکی دیکە لە قسەکانی تیشکی خستە سەر پێویستی هەڵمەتی یارمەتی ماڵی و کڕینی جل و بەرگی پێشمەرگانە لە لایەن ئەندامانی حیزبەوە.

کاک موحەممد کەریمی باسێکی کورتی سەبارەت بە دۆخی کۆمەڵەی کوردی لەو ناوچەیەدا پێشکێش کرد و داوای لە بەشداران بەتایبەت کۆمیتە ناوچەکە کرد کە بۆ کارا کردنەوەی ئەو کۆمەلە کولتوورییە هەنگاوی پێویست بنێن
لەبڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا پاش باس و لێدوانی بەرپرسی تەشکیلاتی کۆمیتەی گشتی لەسەر دۆخی هەنووکەیی ئێران و پێگە و پۆزیسیۆنی هێزەکانی رۆژهەڵات لە هەلومەرجی ئێستادا، ئامادەبووان پێشنیار و بۆچوونەکانی خۆیان خستە روو و پاشان لە لایەن شاندی کۆمیتەی وڵات قادر عەزیزبێگی و هیوا ئەحمەدی، وڵامی پێویست درایەوە و پێشنیارەکانیش پەیوەست بە باقی پێشنیاری کۆمیتە ناوچەکان بوو تا بەرێبەرایەتی حیزب بگات.

پاش کۆتایی کۆبونەوەکە هیوا ئەحمەدی، قادر عەزیزبێگی و کامیل قادری وەک هەیئەتی کۆمیتەی گشتی و سەیید سەلاح حەبیبوڵازادە و کاک حاجی موحەممەد مستەفاپوور وەک نوێنەری ناوەندی قازی سەردانی ماڵی کۆچکردوو مام ئەنوەر سوڵتانپەنایان کرد و وێڕای سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵەی سولتانپەنا بە ناوی سەرجەم ئەندامان و لایەنگران لەو وڵاتە، ئامادەگی خۆیان بۆ هەرچەشنە هاوکارییەک سەبارەت بە پرسە و سەرەخۆشی کۆچکردوو راگەیاند.

لەدرێژەی ئەو سەردانەدا ئەو وەڤدە سەردانی ماڵی کاک ئارام مێهریاریان کرد و لە نزیکەوە وێڕای سەەخۆشی و هاوخەمی دەگەڵ ناوبراو سەبارەت بە کۆچی دوایی باوی بەرێزیان، ئامادەگی خۆیان بۆ هاوکاری لەو پێوەندییەدا دەربڕی
دەگەڵ رێزی
کۆمیتەی گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ
بەشی تەشکیلات