به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی به خاک‌سپاری و پرسی ماته‌مینی ئه‌ندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له نۆروێژ

دوای کۆچی دوایی مام ئه‌نوه‌ر سولتانپه‌نا ،ئه‌ندامی له مێژینەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و شاعیر و نووسه‌ری کورد، رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی ١٤ی ١٢ی ٢٠١٨ ته‌رمی خوالێخۆشبوو مام ئه‌نوه‌ر سولتانپه‌نا له ناو ئاپۆرای جەماوەر ( کوردانی دوور و نزیک )و لایه‌نه سیاسییه‌ کوردستانییەکان له کاتژمێر ١٤ ی پاش نیوه‌رۆ لە شاری لیله‌سترۆم به خاک ئه‌سپێردرا .

دواتر له کاتژمێر ١٦ بۆ ٢٠ ی هه‌مان رۆژ ،مه‌راسمی کۆری ماته‌مینی به‌ڕێوه چوو، که چه‌ندین برگه‌و بابه‌تی له‌ سه‌ر که‌سایتی سیاسی و ئه‌ده‌بی و کۆمه‌ڵایه‌تی هاورێی کۆچ کردو له خۆ گرت. به‌شێک له بابه‌ته‌کانی ئەو کۆڕەیادە به‌م جۆره‌ بوو.

په‌یامی رێکخستنی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

په‌یامی کومیته‌ی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له نۆروێژ
په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی هاورێ کۆچ کردوو کاک ئه‌نوه‌ر سولتانپه‌نا.

په‌یامی چه‌ندین حیزب و لایه‌ن و که‌سایه‌تی سیاسی به‌شدار له مه‌راسمی کۆری ماته‌مینیکه و
چه‌ندین شێعر و په‌خشان خوێندرایەوە
دەگەڵ ڕێزی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران لە نۆڕوێژ
۱٥ / ۱۲ / ۲٠۱۸