کۆبوونەوەی تەشکیلاتی ناوچەی رۆمەریکە

رۆژی شەممە ۱٥ / ۱۲ / ۲٠۱۸ ی زایینی کۆمیتە ناوچەی رۆمەریکە بە بەشداری هەیئەتی کۆمیتەی گشتیی کە بریتی بوون لە هیوا ئەحمەدی، قادر رەسووڵی و موختار نەقشبەندی ، کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتیان بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی کۆمیتە ناوچەکە پێکهێنا
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە پاراستنی خولەکێک بێدەنگی دەستی پێکرد. 


کاک مەلا عەلی سەرپەرستی کۆمیتەی ناوچە، راپۆرتێکی لەسەر کار و تێکۆشانی سیاسی و تەشکیلاتی ناوچەکە لە دووساڵی ڕابردوودا پێشکێش کرد
پاشان باسێکی سیاسی و تەشکیلاتی لە لایەن شاندی کۆمیتەی وڵاتەوە پێشکێش بە ئامادە بووان کرا .


لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ، ئامادەبووان بە بۆچوون و پێشنیاری باش ، تێبینی و رەخنەی شیاو ، کۆبوونەوەکەیان دەوڵەمەندتر کرد
دەگەڵ رێزی 
کۆمیتەی گشتیی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران لە نۆڕوێژ
بەشی تەشکیلات