بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان شانەی هۆنەفووس جێژنێکی خنجیلانە و پڕشکۆی لەو ناوچەیە بەرێوە برد

بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان شانەی هۆنەفووس لە رێکەوتی ۱٥ / ۱۲ / ۲٠۱۸ ی زایینی جێژنێکی خنجیلانە و پڕشکۆی لەو ناوچەیە بەرێوە بردکە بنەماڵەی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانی لە دەوری خۆی کۆ کردە
کردەوە
بەرنامەکە بەو شێوە بەرێوە چوو

١. سەعات ٥ی ئێوارە بەرنامەکانمان بە سرودی 
نەتەوایەتی ئەی رەقیبب لە لایەن گروی سرودی یەکێتی لاوانی هۆنەفووس و دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە شەھیدانی کوردستان دەستی پێکرد

٢. بەخێر ھێنان و چەند وتەیەک لە سەر رۆژی پێشمەرگە لە لایە سەعید ئازەری بەرپرسی شانەی ھۆنەفۆس پێشکەش کرد
٣. سرودی من پێشمەی کوردستانم برگەیەکی دیکەی بارنەمەکە بوو کە لایەن
گروی سرودی یەکێتی لاوانی دێموکرت لە ھۆنەفۆس پێشکەش کرا

٤.کورتە فیلمێک لە سەر رۆژی ٢٦ی سەرماوەز

٥. پێشکەش کردنی چەند جۆری هەڵپەرکێ لەلایەن یەکێتی لاوانی دێموکرت لە ھۆنەفۆس

٦. بەرنامەکانمان تا درەنگانی شەو بە شایی و ھەلپەرکێی ئامادەبوان کۆتایی پێهات
شایانی باسە کە ئەم رێورەسمە لەگەل پێشوازی گەرمی بەشداربوان بەرەورو بوو.

لەگەل رێزی شانەی ھۆنەفووس 
۱٦ / ۱۲ / ۲٠۱۸