به‌ڕێوه‌چوونی سمینارییەک به بۆنه‌ی رۆژی ئالای کوردستان

 رۆژی یه‌ک‌شه‌ممه رێکه‌وتی ١٦ی١٢ی٢٠١٨ له لایه‌ن کۆمیته‌ی هاوکاری حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌ کوردستانییەکان له نۆروێژ ،سمینارێک به بۆنه‌ی رۆژی ئالای کوردستان به‌ڕێوه‌چوو سمیناره‌که کاتژمێر ١٤ی پاش نیوه‌رۆ له سه‌نته‌ری قازی به سروودی نه‌ته‌وا‌یه‌تی ئه‌ی ره‌قێب لە لایەن هونەرمەند شێرکۆ مەریوانی و خوله‌کێک بی‌ده‌نگی ده‌ستی پێکرد. 

دواتر هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێزان کاک عه‌بدوڵا حیجاب، مو‌حەممه‌د ئه‌سکنده‌ر و روودی ئیلکین ،دوای پیرۆزبایی ئه‌م رۆژه ،له سه‌ر مێژووی ئالا و گرینگی ئالا له ناو کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ئاڵا وەک پێناسە و سیمبولی نەتەوەیی باسێکی بەپێزیان پێشکێشی ئامادەبووانی ئەو یادە کرد.

 برگه‌یکی دیکه‌ی سمیناره‌که بریتی بوو لە بڕینی کیکێک کە بەو بۆنەوە لە لایەن هێزە کوردستانییەکانەوە بە نەخشاندنی وێنەی ئاڵای کوردستان لە رووپەڕی کیکەکە و نووسراوەی پیرۆزبایی رۆژی ۲٦ی سەرماوەز وەک رۆژی ئاڵا لەسەر ئەو کیکە، ئامادە کرابوو و شیرینی و شادی خستە ناو کۆڕەیادەکەوە.

 دوا برگه‌ی سمیناره‌که دڕێژی باسه‌کانی کۆرگێران و سرنج و تێبینی به‌شداران له سه‌ر باس و بابه‌تی سمیناره‌که بوو که له کاتژمێر پێنجی ئێوارێ کۆتایی پێهات.

برگه‌یکی دیکه‌ی سمیناره‌که بریتی بوو که برینی کیکی شیرینی که به نه‌خشی ئالای پیرۆزی کوردستان نه‌خشابوو ،که جێگایی خۆشحالی به‌شداران بوو.

دوا برگه‌ی سمیناره‌که دڕێژی باسه‌کانی کۆرگێران و سرنج و تێبینی به‌شداران له سه‌ر باس و بابه‌تی سمیناره‌که بوو که له کاتژمێر ١٧ کۆتایی پێهات.

شایانی باسە لە کاتی کیک بڕینەکەدا کاک وەستا خالید جیهانی بەجلوبەرگی ڕازاوەی کوردی، شێعرێکی لەسەر ئاڵا پێشکێش کرد کە بەشداران بە چەپڵەرێزان دەستخۆشیان لێکرد و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی.

دەگەڵ ڕێزی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران لە نۆڕوێژ 

۱٦/۱۲ / ۲٠۱۸